سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی وە بەر ناکەم
بە سەری تاقە براکەم
خۆم بۆ ڕۆژێ ڕسوا ناکەم
ئامان ئامان لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لێم نییە
سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵەی بە دەستەوە
ڕێگەی لە ڕێبواران بەستەوە
ئامان ئامان لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لێم نییە
هاوار هاوار لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لێم نییە
سەبری هەستە ئەوە بەیانە
درەنگە بۆ خەستەخانە
خەستان حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئەمان ئامان لەو سەبرییە
ئامان ئامان لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لێم نییە
هاوار هاوار لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لێم نییە
سەبری توخودا خودا و تۆ پێغەمبەر
بە میحرابی چاوی ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
*؟
ئەمان ئامان لەو سەبرییە
ئامان ئامان لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لێم نییە
هاوار هاوار لەو سەبرییە
کوشتومی و ئاگای لێم نییە