ماڵی گۆڕ ئەزیزان لە جوانان پڕە
ماڵی گۆڕ لە جوانان پڕە
کۆچی ناوادەت زۆر جەرگبڕە
لە بێشکەی دڵما بنوو باوانم
درۆیە ئەڵێن خاک مەیلبڕە
تازە من لە کوێ و دڵداری لە کوێ
دڵ پارچێ گۆشتە پۆڵاش بێ دەسوێ
کۆترە باریکەی باخەکەی بەر دێ
بەم درەنگ وەختە ئۆغر ئەکەی بۆ کوێ
دووریت ئەوەندە ئازاری داوم
دوکتۆر بینینی تۆی بۆ داناوم
کۆترە باریکەی باخەکەی بەر دێ
بەم درەنگ وەختە ئۆغر ئەکەی بۆ کوێ
ئیتر لە دوای تۆ بۆ من بمێنم
بۆ کام بێوەفا خۆم بڕەنجێنم
بۆ کام بێوەفا باخ وەبەر بێنم
کۆترە باریکەی باخەکەی بەر دێ
بەم درەنگ وەختە ئۆغر ئەکەی بۆ کوێ