لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
لەبەر نازی چاوبازان وای چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم سووتاوە
گوڵنیشان گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
گوڵنیشان گوڵنیشان وای گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
هەرچەند کەوتمە غەریبی ناشکێنم عەهد و پەیمان
بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم
بۆ تۆ دەیری و ڕیسوا بووم
بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم وای شەیدا بووم
بۆ تۆ دەیری و ڕیسوا بووم
بۆ تۆ زەنگی زڕیا بووم
بۆچی ڕەحمت نەماوە
گوڵنیشان گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
گوڵنیشان گوڵنیشان وای گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
هەرچەند کەوتمە غەریبی ناشکێنم عەهد و پەیمان
بشمکوژی مەمنوونم من عاشقی زەبوونم
بشمکوژی مەمنوونم وای مەمنوونم من عاشقی زەبوونم
فەرهادی بێستوونم بۆ تۆ جەرگم بڕاوە
گوڵنیشان گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
گوڵنیشان گوڵنیشان وای گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
هەرچەند کەوتمە غەریبی ناشکێنم عەهد و پەیمان
لەسەر تاقی دوو ئەبرۆت مانگ گۆشەی چاو هەڵکێشا*
لەسەر تاقی دوو ئەبرۆت وای دوو ئەبرۆت مانگ گۆشەی چاو هەڵکێشا*
بۆچیم کوژی خوەم قوربان جەرگم بڕیا لەم تاوە*
گوڵنیشان گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
گوڵنیشان گوڵنیشان وای گوڵنیشان ئەسڵی حاڵم پەریشان
هەرچەند کەوتمە غەریبی ناشکێنم عەهد و پەیمان