نازێ عەزیزی

کوردستان

بە دەنگی: نازێ عەزیزی
شێوەزار: سۆرانی
259
کوردستانە هەژارەکەم
وڵاتە پڕپەژارەکەم
تۆ کوێستانی سەر بە تەمی
مەکۆی دەرد و کۆمای خەمی
وەختە دڵ شەق بێ لە تاوان
کوردی هەژاری بێ تاوان
سەریان دەدووی یەک ناوە
هۆزە یەخسیرەکەی کاوە
گیا لە سەد ڕەنگ دەنوێنێ
ویژدان جیهان دەدوێنێ

کوردستانەکەم کوردستانەکەم
نیشتمانەکەم نیشتمانەکەم نیشتمانەکەم
بە فیدای تۆ بێ بە فیدای تۆ بێ
شیرین گیانەکەم شیرین گیانەکەم شیرین گیانەکەم

کوردستانەکەم کوردستانەکەم
خاک و ئاوەکەم خاک و ئاوەکەم خاک و ئاوەکەم
هێزی دەست و پام هێزی دەست و پام
سۆمای چاوەکەم سۆمای چاوەکەم سۆمای چاوەکەم
پێستەکەم خوێنم پێستەکەم خوێنم
ڕەگم ئێسقانم ڕەگم ئێسقانم ڕەگم ئێسقانم
هەمووی لە تۆیە هەمووی لە تۆیە
ئەی کوردستانم ئەی کوردستانم ئەی کوردستانم

بە هاژەی شەتاو بە هاژەی شەتاو
بە گرمەی سەراو بە گرمەی سەراو بە گرمەی سەراو
بە خرپەی باران بە خرپەی باران
بە نرکەی لافاو بە نرکەی لافاو بە نرکەی لافاو

کوردستانەکەم کوردستانەکەم
بە ناوت قەسەم بە ناوت قەسەم بە ناوت قەسەم
بە خاکی پاکت بە خاکی پاکت
بە ئاوت قەسەم بە ئاوت قەسەم قەسەم بە ئاوت
بە ناوت قەسەم بە ناوت قەسەم
قەسەم بە ناوت قەسەم بە ناوت قەسەم بە ناوت
ماڵ و عەمر و گیان ماڵ و عەمر و گیان
ئەنێم پێناوت ئەنێم پێناوت ئەنێم پێناوت