کۆما مزگین

ئاخ و داخ

بە دەنگی: کۆما مزگین
شێوەزار: سۆرانی
226
ئاخ و داخ و دەرد لە دەست دونیایە*
پەشێو و بێحاڵم دەرد بێ دەوایە*
ئەم سەرسامییە و بێ ئارامییە
دڵناکامییە
کەی دێ کۆتایی؟

بۆ هەر کوێ دەڕۆم* پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
لە ناو گوڵزار
نە لای خزم و یار
نە لە دەشت و شار
ئۆقرە ناگرم
ئەم سەرسامییە و بێ ئارامییە
دڵناکامییە
کەی دێ کۆتایی؟

ئاخ و داخ و دەرد لە دەست دونیایە*
پەشێو و بێحاڵم دەرد بێ دەوایە*
ئەم سەرسامییە و بێ ئارامییە
دڵناکامییە
کەی دێ کۆتایی؟
هۆنراوە: ئەحمەد هەردی
*: لە هۆنراوەی شاعیرد "تەنیایی"، "پەشێویی بێحەد، دەردی بێ دوایی" و "ئەچم" هاتووە.