تاهیر خەلیلی

هۆ لەیلی

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
31
نە مەجنوونم نە فەرهادم هۆ لەیلی
عەزابکێش و ڕەنج بە بادم هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سوەیلی دەی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

چاو دەگێڕم دیار نییە لەیلم هۆ لەیلی
بەو داخەوە ڕۆژێک ئەمرم هۆ لەیلی
بەو داخەوە ڕۆژێ دەمرم هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سوەیلی دەی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

قوربانت بم ئەی بای شەوێ هۆ لەیلی
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ هۆ لەیلی
دڵ مەجنوونە و لەیلی دەوێ هۆ لەیلی
گڕووی گرتووە و نانوێ شەوێ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سوەیلی دەی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

هەر چەند دەکەم دڵ پیر نابێ هۆ لەیلی
دەستم لە مەمکی گیر نابێ هۆ لەیلی
کۆترە کێوییە ماڵی نابێ هۆ لەیلی
یار منداڵە و حاڵی نابێ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سوەیلی دەی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

قوربانت بە خۆمەوە هۆ لەیلی
تا نەیبینم ناڕۆمەوە هۆ لەیلی
قوربانت وەی بە خۆمەوە هۆ لەیلی
تا ماچ نەکەم ناڕۆمەوە هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سوەیلی دەی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی