سێوەخانێ ئەمشەو لە گەردوونی چاوتا لەنگەر دەگرم
هاتووم لە ماچانت گرم سێوەخانێ
سێوەخانێ ئەمشەو بروسکە زین دەکەم دەڕۆین دەڕۆین سێوەخانێ
بۆ کوێت بەرم سێوەخانێ بەو شەوی با و بۆرانێ
نا نا نا ناگەمەوە کوردستانێ سێوەخانێ
بۆ کوێت بەرم سەرداری ڕۆحە شێتەکەم
بۆ کوێت بەرم سێوەخانێ
ئەم کەرنەڤاڵی کوشتنە بۆ ئێمەیە
ئەم هەموو پەتە زبرانە بۆ گەردنی سەد جار ڕووشاوی ئێمەیە سێوەخانێ
دە پێم بڵێ بۆ کوێت بەرم ئەوە کوولەکەی ڕۆحەکەم بیشکێنە
ئەمە دڵە ناسۆرەکە بیسووتێنە
چۆن ئەم دڵەت بۆ بنێرم
بە کام قاسیدی بسپێرم سێوەخانێ
بۆ کوێت بەرم سێوەخانێ بەو شەوی با و بۆرانێ
نا نا نا ناگەمەوە کوردستانێ سێوەخانێ