حوسێن خاڵدار

بەیان بەیان

بە دەنگی: حوسێن خاڵدار
شێوەزار: سۆرانی
33
بەیان بەیان بەیانە ئەی خودا بەیان دیارە
ئەرێ بەیان کێوێکە نازەنین وا لە هەوشارە
ئەرێ بە بەرزی بەیان نازەنین خەم لە دڵم بارە

ئەرێ غەمزەی چاوەکەی وەی وەڵا خستوومی بە داو
ئەرێ وەکوو کۆترێ کاڵێ گیان کەوتبێتە ناو داو
ئەرێ ئەوگار و زامدار وەی خودا پەڕۆپۆشت کا
ئەرێ گیرۆدەی قەفەس نازەنین قاپیی داخراو
بەیان بەیان بەیانەوە نازەنین بەیانم بەرزە
ئەرێ لە دوای لەدەسچوون نازەنین مردنم فەرزە

ئەرێ بە نیونیگای ناز وەی خودا پێکای دڵەکەم
ئاخر ئێستاش ئازیز گیان وەی خودا من بوڵبوڵەکەم
ئەرێ بە ڕۆژ و بە شەو نازەنین لەسەر چڵێکم
ئاخر ئەڵێم بۆ نەهات وەی خودا تاقەگوڵەکەم
بەیان بەیان بەیانە ئەی خودا بەیان دیارە
ئەرێ بەیان کێوێکە نازەنین وا لە هەوشارە
ئاخر بە بەرزی بەیان نازەنین غەم لە دڵم بارە
ئەرێ بە بەرزی بەیان نازەنین غەم لە دڵم بارە