گیانەکەم جەفات نواند بە سەرمەوە
بەرگی بێمەیلیت زوو کردە بەرمەوە
ئاخ ڕان و ڕانێ دەێتەو لە نێو ڕانێ
بۆ لێم ناپرسی وەک جاری جارانێ
زوو نیشانت دام بەرگی پێشوەختم
خوەم زوو ئەمزانی کە زۆر بێوەختم
بەڵام هەر حەق نەبوو شیرین پەڕەی گوڵ
هیوای چەن ساڵەم بخەیتە ژێر گڵ
هیچ نەبێ خۆ من مەجنوونی تۆ بووم
وێڵ و ئاوارە دێوانەی تۆ بووم
ئاخ ڕان و ڕانێ دەێتەو لە نێو ڕانێ
ئاوری تێ بەردام یاری چاوجوانێ
قەسەم بەو مانگە دەردەچێ لە کەل
قەسەم بەو مەنگەوە دەرئەچێ لە کەل
دەس هەڵناگرم تا نەمکەن پەل پەل
ئاخ ڕان و ڕانێ دەێتەو لە نێو ڕانێ
بۆ لێم ناپرسی وەک جاری جارانێ
قەسەم بەو مانگە وا ڕەنگی زەردە
دووری تۆ بۆ من هەر ئێش و دەردە
ئاخ ڕان و ڕانێ دەێتەو لە نێو ڕانێ
بۆ لێم ناپرسی وەک جاری جارانێ
چرای ڕووناکیی دڵ کوژایەوە
ئێستاش هەر ئەیڵێم بەو هیوایەوە
ئاخ ڕان و ڕانێ دەێتەو لە نێو ڕانێ
بۆ لێم ناپرسی وەک جاری جارانێ