فەتاح خوڕاسانە

ئەی وەی بارانە

بە دەنگی: فەتاح خوڕاسانە
شێوەزار: سۆرانی
22
ئەی وەی بارانە ئاخ ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم ئاخ لە ڕێی کارێزە

هەوەڵی کارێ هەر خەتای خۆت بوو
ئەوەڵی کارێ هەر خەتای خۆت بوو
کێ بەر زۆری دای، کێ زۆردارت بوو
ئەی وەی بارانە ئاخ ئەمڕۆ بارانە
یار خوداحافیز دەس لێک بەردانە

ئەو چاوە کاڵەت ئاخ بوون بە جەلابم
پێیان بفەرموو نەدەن عەزابم

ئەگەر گیانکێشان ئاخ وەک دووریی تۆ بێ
یا خودا بە نسیب گەوری سەر کۆ بێ

ئەرێ سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
هێستا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە
ئەی وەی بارانە ئاخ ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم [لە ڕێی کارێزە]