عەبدوڵا ماچکەیی

بە عینوانی

بە دەنگی: عەبدوڵا ماچکەیی
شێوەزار: سۆرانی
22
تا کەی دابنیشم تا کەی نەکەم دەنگ
گەوهەرفرۆش بووم نەمری مایەم بوو بە سەنگ
وەی بە عینوانی مردم چەندە جوانی
سوورەگوڵەکەی نەمری کوردستانی

نەمری تەمەننا کەردم
گران بوو دەردم
وەی بە عینوانی نەمری چەندە جوانی
سوورەگوڵەکەی ئەی وەی لە بۆکانی

ئەگەر جەحەندەم نەمری وەک دووریی تۆ بێت
یا خودا لە نسیبت ئەڵڵا گەوری سەر کۆ بێت
وەی بە عینوانی نەمری چەندە جوانی
سوورەگوڵەکەی ئامین لە بۆکانی

تا کەی دابنیشم نەمری تا کەی نەکەم دەنگ
گەوهەرفرۆش بووم ئەڵڵا مایەم بوو بە سەنگ
وەی بە عینوانی نەمری چەندە جوانی
سوورەگوڵەکەی ئەڵڵا کوردستانی

وەی غەمی خۆمە نەمری دەردی دووان
غەمبارت کردووم ئەڵڵا وەک مردووان
وەی بە عینوانی نەمری چەندە جوانی
سوورەگوڵەکەی چی بکەم کوردستانی