شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزەکەم ناکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ ئەی هاوار لە خزمەت تۆوە
تا گوڵم بۆ دێ ئازیزەکەم لە خزمەت تۆوە
چاوت ئەستێرە ئازیزەکەم ڕوو لە کۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی ئەی هاوار باڵای تۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی ئازیزەکەم باڵای تۆ دەکا
دەردی دووری دەردی دووری کوشتمی
دەردی هوشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یارانی وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بە دی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی ئەدی
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە هەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونەلانی خۆم
دەشتی پشت قەڵا ئازیزەکەم ڕازاوە بە گوڵ
هەر تۆم خۆش دەوێ ئەی هاوار بە گیان و بە دڵ
هەر تۆم خۆش دەوێ ئازیزەکەم بە گیان و بە دڵ