عەدنان کەریم

ئەرێ بێنە (ئۆرکێسترای کوردسات)

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی و هەورامی
58
ئەرێ بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانێ دەوڵەمەندی لێی جوانە بەرهەڵبێنە
کابانێ دەوڵەمەندی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە

بازی کەوی کۆتری ڕۆژ لە ڕۆژێ جوانتری
دەبا لە سێدارەم دەن با بمرم لە خاتری

کەوی پەردەی سوڵتانی دەقاسپێنی چەند جوانی
کەوی پەردەی سوڵتانی ئەی دەقاسپێنی چەند جوانی
ئاوری لە من بەرداوە کوشتوومی خاڵی لە ملانی

بازی یانە شەهێنی سوورەقورینگێی گەرمێنی
دەڵێم ئاوێزانت بم خۆ تۆ سەد ملوێن دێنی

سەدای تەپڵی دڵ جە تۆی دەرووندا
دەنگ دا وەی ئەفلاک شێوەی هامووندا
ئازیزەی بێژە سەدای زیل و بەم مەینەت سەد تەرزەن
خەفەت شادیشەن، خەم دەماخ بەرزەن

کەوی پەردەی ئەڵمەڵوو وەی بە تاق دەخوێنێ دوو دوو
کەوی پەردەی ئەڵمەڵوو هەی بە تاق دەخوێنێ دوو دوو
ئاوری لە من بەرداوە کوشتوومی ئاورم تێ بەربوو
ئەرێ بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانێ دەوڵەمەندی لێی جوانە بەرهەڵبێنە
کابانێ دەوڵەمەندی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە
هۆنراوەی قەتار: مەولەوی