تۆ های لە بیرم بیری شێواوم
تۆ های لەبەر چاو لە گلێنەی چاوم
تۆ های لە دڵما دڵی خەستەما
تۆ هەر وەک خوێنی های لە جەستەما
ئاوات و تاسەم کزەی هەناسەم
تۆی ئیلهامی ئەم هەڵبەست و بەستەم
چاوشین قژزێڕین شیرین *؟
شەرمی *؟ شۆخی نازانی
جوانیی بەهاری ئەوینی لادێیت
ئاگری نەغمەی دڵەی خوێناویت
ئاوات و تاسەم کزەی هەناسەم
تۆی ئیلهامی ئەم هەڵبەست و بەستەم
قەسەم بەو ڕۆژە دوور کەوتم لە تۆ
لێو بە ئاخ و ڕۆ دڵ بە داخ و سۆ
قەسەم بە ڕۆژی ئاخرین *؟
بەخوا *؟ چاومەس
ئاوات و تاسەم کزەی هەناسەم
تۆی ئیلهامی ئەم هەڵبەست و بەستم
تۆ های لە بیرم بیری شێواوم
تۆ های لە بەرچاو لە گلێنەی چاوم
تۆ های لە دڵما دڵی خەستەما
تۆ هەر وەک خوێنی های لە جەستەما
ئاوات و تاسەم کزەی هەناسەم
تۆی ئیلهامی ئەم هەڵبەست و بەستەم