غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
وەک مەجنوونی سەرگەردان وەیلانی دەشت و کێوم
هەر لە تفڵی تاکوو ئێستا ئەو دڵەم بێ غەم نەبوو
گەردشی ئەو چەرخە کۆنە یەک دەمێ بابم نەبوو
کەم بە خەندە بێ بە لامەو عەیبە تانەم لێ مەدە
لێمگەڕێ تۆ بی و خودا ئەم جارە دەردم کارییە
غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
وەک مەجنوونی سەرگەردان وەیلانی دەشت و کێوم
چاوی کاڵت دیارە فتنەیێ بەرپا دەکا
وەک سوارەی *؟ جار بە جار داوا دەکا
من لە داخی دەردی دونیا چی بڵێم ئەی نارەکەم
من دەزانم وەختی خوەی *؟ بار ئەکەم
غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
وەک مەجنوونی سەرگەردان وەیلانی دەشت و کێوم