محەمەد عەلەوی

ڕێزە بە ڕێزە

بە دەنگی: محەمەد عەلەوی
شێوەزار: سۆرانی
39
لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم نەماوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە
ڕێزە بە ڕێزە گیانە وادەی ئاخر زەمانە
ڕێزە بمدەرێ ماچێ بۆ خاتری ئەو قورئانە

لە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لەنتەرانی چە بکەم جەرگم بڕاوە
ڕێزە بە ڕێزە گیانە وادەی ئاخر زەمانە
ڕێزە بمدەرێ ماچێ بۆ خاتری ئەو قورئانە

با شەو بڕوا و سەحەر بێ باخی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لەسەر بێ کافر ئیسلامی ناوە
ڕێزە بە ڕێزە گیانە وادەی ئاخر زەمانە
ڕێزە بمدەرێ ماچێ بۆ خاتری ئەو قورئانە