محەمەد عەلەوی

حەبیەخان

بە دەنگی: محەمەد عەلەوی
شێوەزار: سۆرانی
42
ئەرێ دوێشەو تیرێکی حەبیەخان داوە لە جەرگم
ئەی خودا داوە لە جەرگم
وەڵا بەو تیرەکەی بووە حەبیەخان ئاکامی مەرگم
ئەی خودا ئاکامی مەرگم
وەڵا شەهیدم کەفەن حەبیەخان بکەن وە بەرگم
ئەی خودا بکەن وە بەرگم
حەبیەخان ئەی وەی حەبیەخان تۆی گوڵ مەجلیسی دیوەخان
وەرە وەرە بتبینم ئای بۆ تۆ سووتام بە قورئان

ئەرێ پەروەردەی تۆیە حەبیەخان گیانم کوردستان
وەڵا و ڕۆح و دڵی من بۆ تۆ ئەی کوردستانی جوان
وەڵا ئاه و ناڵەی من حەبیە خان کێو لە بن دێنێ
ئەی خودا کێو لە بن دێنێ
ئەرێ داخۆم خودای من حەبیەخان چیت بەسەر بێنێ
حەبیەخان چیت بەسەر بێنێ
حەبیەخان ئەی وەی حەبیەخان تۆی گوڵ مەجلیسی دیوەخان
بە لەنجە و لار مەمکوژە ئای بۆ تۆ سووتام بە قورئان

گیانە بەو خەندەی لێوت حەبیەخان بملاوێنەوە
ئەی خودا بملاوێنەوە
وەڵا بە فرمێسکی چاو حەبیەخان بملاوێنەوە
ئەی خودا بملاوێنەوە
وەڵا چاوانی مەستت حەبیەخان خۆمی کردووە شێت
ئەی خودا خۆمی کردووە شێت
گیانە حەسوودی نابەم حەبیەخان خودا داویە پێت
ئەی خودا خودا داویە پێت
حەبیەخان ئەی وەی حەبیەخان تۆی گوڵ مەجلیسی دیوەخان
وەرە وەرە بتبینم ئای بۆ تۆ سووتام بە قورئان
گیان بۆ تۆ سووتام بە قورئان