حەسەن زیرەک

خانباجی ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
116
خانباجی وەی وەی خانباجی ئامان گوڵباجی
گەر دەمکوژی هانێ خەنجەر جوانباجی

خانباجی ئەمان خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
گەر دەمکوژی هانێ خەنجەر گوڵباجی

مەمکت دوو میم و کافێکە گوڵباجی
ئەمان وەی لە سینەی سینەسافێکە خانباجی
هەر ماچێکت توافێکە گوڵباجی
خانباجی ئەمان خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
گەر دەمکوژی هانێ خەنجەر گوڵباجی
خانباجی ئەمان خانباجی ئەمان گوڵباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵباجی

قەت لە دونیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
ئەی خودا چەن بێکەس و بەدبەخت و چەن چارەڕەشم
مدەتێک ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر
قەت نەمدی ڕووی ئاسوودەگی بیللا تووشی گێرە و قەرقەشم
حەریف شەش دەری ئومێدی لێ گرتووم
هەر مۆرە هەڵدەهاوێم بێهوودە بە تەمای دوو شەشم
گۆشەی تەنهایی من هەر ئەژنۆکەمە بۆیە مەحکەم گرتوومەتە نێو باوەشم
ئایا کفرم کردووە عاشقی چاوی مەحوەشم؟

تیغی ئەبرۆی ئەو نازەنینە دڵڕەقە جەرگی لەت لەت کردووم وا ئەجنێ سینەکەشم
کوردم و حەریف لێم گەڕێ سەنگی مەحەکم بۆچییە بەبیللا بێ غەل و غەشم

قەسەم بەوەی یاری جوانە خانباجی
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە گوڵباجی
کە دەمرێت ساحەب ئیمانە گوڵباجی
ئەی وەی خانباجی ئامان خانباجی دینم خانباجی
گەر دەمکوژی هانێ خەنجەر گوڵباجی