حەسەن زیرەک

سەوزەڵێ - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
102
چ خودابەردارە غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە سەوزە گیان یان زۆر و یان کەم
سەوزەڵێ سەوزە گیان مەڕۆ باریکەی منداڵ
من بە ڕەنگی زەرد ڕۆڵە تۆ بە لێوی ئاڵ
کێ لێکی کردین ئەڵڵا بێت بە کۆی زووغاڵ
دەترسم بمرم ئۆی داغ لە دڵم بێ
ئاو و گڵی بانە ئای بە نسیبم بێ
سەوزەڵێ سەوزە گیان وەڵا باریکێم ون بووە
لە ڕێی خوادا پێم بڵێن ئاخۆ ماڵی کێ چووە