ئەی وەی تۆم دارە بییەکەی گیانە شین بووی لە دێبەر
ڕەزیە و ئەمنیش نەخۆشم بەخودا سایەی تۆم لەسەر
مەرگی جووتە براکەت حازرم بمگرە بە نۆکەر
ڕەزیە تۆم دارە مێوی بای دێ و بسکان دەبزێوی
ئەمن ماچ دەکەم گۆنات بە شەرت لێوت نەبزێوی
دە وەرە و ماچی کوڵمەکەت ڕەزیە نۆبەرەی سێوی
ئەی وەی تۆم دارە بییەکەی ڕەزیە و شین بووی لە بەندێ
وەڵڵا فەسڵی بەهارە و با بچین بۆ بیزا و مەندێ
ڕەزیە و تۆم دارە مێوی بیللا شین بووی لە کێوی
ئەمن ماچ دەکەم کۆڵمەت بە شەرت لێوت نەبزێوی
وەی وەی ماچی دەمەکەت سافی و نۆبەرەی سێوی
وەی وەی ئەو مێخەکبەندەی ڕەزیە وا لە ملی تۆدا
جوانێ ژن ئەو مێخەکبەندەی بیللا وا لە ملی تۆدا
ئەمجار پەخشی کە وە بان کاکە گیان زەردەی لیمۆدا
ڕەزیە و ڕەزیە بار ئەکا ئاسیە شەدەلارەکە
ئەمرم بۆ تۆ بار مەکە بار ئەکەی ڕوو لە شار مەکە
ئەو دڵەم گرفتار مەکە دونیا شێت و هار مەکە
ڕەزیە تۆ بۆخۆت قەولت دا بیللا من بێوەفا نیم
ڕەزیە تۆ خۆت قەولت دا گوتت من بێوەفا نیم
جوانێ ژن...
دە وەرە بێوەفاییەکەیت بەخودا بە چاوی خۆم دیم
ڕەزیە تۆم دارە بەنی دە وەرە و ڕیشەی دڵ کەنی
گیانەکەم دەسهەڵگیرت نیم هاوار لەو مێخەکبەنی
هاوار ئەو مێخەکبەندەی بیللا وا لە مل تۆدا
ئەوجار پەخشی کە وە بان کاکە گیان زەردەی لیمۆدا