بورهان مەجید

تۆ مەغریبی

بە دەنگی: بورهان مەجید
شێوەزار: سۆرانی
241
تۆ مەغریبی پڕ بارانی خۆشەویستی و گریانم بووی
تۆ هەرێزی پڕ شەونمی دنیای بوون و ژیانم بووی
تۆ جێ داڵدەی خوڕەی خۆشی و پێکەنینی شەوانم بووی
تۆ ڕووباری کەڵەگەتی مەملەکەتی ڕۆژانم بووی

ئێستاش گوڵم بۆ تەلاری بێ ئەوینی ئەم دنیایە
بۆ مشتێ زێر گۆڕیتەوە ئەم وڵاتی پڕ سەفایە
گوڵم بڕۆ ماڵی زەردی بێ ئەوینت موبارەک بێ
لە ماڵی پڕ ئاشکرایە ئەوین چۆنە و چۆنیش دەبێ

تاوانت کرد بۆ ماڵی پڕ کە ڕووباری ئەوینت کوشت
بۆ سێبەری دارێکی ڕووت مەملەکەتی عەشقت فرۆشت

تۆ مەغریبی پڕ بارانی خۆشەویستی و گریانم بووی
تۆ هەرێزی پڕ شەونمی دنیای بوون و ژیانم بووی
تۆ جێ داڵدەی خوڕەی خۆشی و پێکەنینی شەوانم بووی
تۆ ڕووباری کەڵەگەتی مەملەکەتی ڕۆژانم بووی
سەرچاوەی دەق: textigorani.com