دڵ ئاگای لە دڵانە شەرمی ناوێ بزانە
ڕووناکی هەردوو چاوم نرخی دڵداری گرانە
ئاشکرای کە و پێم بڵێ تۆش وەکوو من ڕاست بڵێ
با هەناسەم نەتگرێ ڕاستیی دڵی خۆت بڵێ
دڵ ئاگای لە دڵانە شەرمی ناوێ بزانە
ڕووناکی هەردوو چاوم نرخی دڵداری گرانە
بەژن و باڵا شۆڕەبی جوانی وەک تۆم هەر نەدی
کە چاوم پێی دەکەوی دڵ بە تۆ خەنی دەبی
کە چاوم پێت دەکەوێ دڵ بە تۆ خەنی دەبێ
دڵ ئاگای لە دڵانە شەرمی ناوێ بزانە
ڕووناکی هەردوو چاوم نرخی دڵداری گرانە
گەردنقازی شەتاوێ بە ناز دێتە دەراوێ
دەستم بەردا لە تاوێ لە جێی سەیران و ڕاوێ
دڵ ئاگای لە دڵانە شەرمی ناوێ بزانە
ڕووناکی هەردوو چاوم نرخی دڵداری گرانە