گیان گیان نەرمە گیان بێرۆ توخوا مەڕۆ
دایە لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ
شەماڵ شەرم ئەکا لە زوڵفی خاوی
چەن جوانە نێرگز بۆ مەستیی چاوی
گیان گیان نەرمە گیان بێرۆ توخوا مەڕۆ
دایە لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ
یا جوابێ بە خێر یا دڵنیام کە
کەم دەس بە دوعای شێخ و مەلام کە
گیان گیان نەرمە گیان بێرۆ توخوا مەڕۆ
دایە لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ
بیکە بە خاتر ئەو دوو چاوانە
لەبەر سەی فاتم ماڵ لە کەوانە
گیان گیان نەرمە گیان بێرۆ توخوا مەڕۆ
دایە لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ