دڵسۆز خالیدی

دەنگی دڵ

بە دەنگی: دڵسۆز خالیدی
شێوەزار: سۆرانی
276
ڕەفیقان حاڵەتم گریانە ئەمشەو
دڵ و جەرگم تەواو بریانە ئەمشەو
بە یەک لەحزە دووسەد حاڵم ئەگۆڕێ
تەماشای حاڵەتم سەیرانە ئەمشەو
دەنگی دڵ ئاهەنگی دڵ هەر بۆ تۆیە
لە دوای تۆ ژین و ژیانم ڕۆڕۆیە
من دڵم لە لای تۆ بێ سەربەخۆیە
دڵ دەڵێ ژیان بە بێ یار درۆیە

لە باخی مەزرەعەی ئیقباڵی لارم
لە غەم کۆکۆ وەکوو خەرمانە ئەمشەو
ئەوەندە پێچە بەختی شوومی نەحسم
لە بەختم واعیزی شەیتانە ئەمشەو
دەنگی دڵ ئاهەنگی دڵ هەر بۆ تۆیە
لە دوای تۆ ژین و ژیانم ڕۆڕۆیە
من دڵم لە لای تۆ بێ سەربەخۆیە
دڵ دەڵێ ژیان بە بێ یار درۆیە

خەمم تاج و سەراپەردەم نەخۆشین
دەروونی دڵ تەواو وێرانە ئەمشەو
ستارەی بەختی نەحسم وا لە گۆڕا
لە عەقرەب تاڵعم میزانە ئەمشەو
لە بەختم تاڵعم میزانە ئەمشەو
دەنگی دڵ ئاهەنگی دڵ هەر بۆ تۆیە
لە دوای تۆ ژین و ژیانم ڕۆڕۆیە
من دڵم لە لای تۆ بێ سەربەخۆیە
دڵ دەڵێ ژیان بە بێ یار درۆیە