نازدار و ئەسمەر فەرهاد

ئامینێ نازەنینێ

بە دەنگی: نازدار و ئەسمەر فەرهاد
شێوەزار: سۆرانی
35
ئامینێم نازەنینێ وەی وەی لە سیڕەی پۆتینێ
باڵام بە باڵای ئەو کچە گرت ئای دوو پەنجە کورتی دێنێ


ئەرێ ئیمشەو دوو شەوە گیانەکەم نەمکردووە ماچێ
وەڵا داخی ئەو ماچە چاوەکەم لە دڵم دەرناچێ

ئەرێ ئیمشەو لە ڕۆڕۆی گیانەکەم دڵەی ناشادم
وەڵا ئیمشەو لە ڕۆڕۆی گیانەکەم دڵەی ناشادم
وەڵا دۆستی دووروڵات چاوەکەم کەوتووە بە یادم

ئەرێ یاخوا هەر شەو بێ گیانە ڕۆژ نەبێتەوە
وەڵا دەستم لە یەخەی گیانە یار نەبێتەوە

ئەرێ بە ماچ و دوو ماچ گیانە خۆ لێت نابم ڕازی
وەڵا بە ماچ و دوو ماچ گیانە خۆ لێت نابم ڕازی
وەڵا لەسەر سینگەکەت گیانە تا نەکەم دەسبازی