نازدار و ئەسمەر فەرهاد

گەردوون من چی بکەم

بە دەنگی: نازدار و ئەسمەر فەرهاد
شێوەزار: سۆرانی
48
گەردوون من چی بکەم چیم دەسەڵاتە
ڕۆحم ئێشکچی دەورەی باڵاتە
ئای دەورەی گۆناتە

ئەوە مانگ هەڵات دای لە لێفەکەت
بۆچ خوڵکم ناکەی بێمە جێگەکەت
ئای بێمە جێگاکەت

ئەوە مانگ هەڵات دەربەند بوو خاڵی
بێ با بیپۆشین بەرگی عەبداڵی
ئای بەرگی عەبداڵی

هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ
لە گۆنای یەک ماچم دەوێ
ئای یەک ماچم دەوێ
گەردوون من چی بکەم چیم دەسەڵاتە
ڕۆحم ئێشکچی دەورەی باڵاتە
ئای دەورەی گۆناتە