ئەی مەگری مەگری چاوانت دێشێ
دایکت نەماوە و خانم گیان نازت بکێشێ
ئیمشەو نەخۆشم دەردم گرانە
ماچی چاوی یار ئەی هاوار بۆ من دەرمانە
ماچی چاوی یار خانم گیان بۆ من دەرمانە
ئیمشەو بە بێ تۆ زۆر پەریشانم
چاوەڕێی سۆما و خانم گیان نووری چاوانم
ئەی داد و بێداد خۆ من نەماوم
وەک جۆگەلەی ئاو ئەی هاوار خوێن دێ لە چاوم
وەک جۆگەلەی ئاو خانم گیان خوێن دێ لە چاوم