هیچ خۆشیم نەدی لە ڕووی زەمانە
بووم بە نیشانە بۆ تیر و تانە
بەفر ئەباری بەفر ئەباری بەفر ئەباری لە چیا
چیانشینم ئاوارە و ڕووسیا
ئەی وەی ئاوارە و ڕووسیا
ئەگەر مەیلەکەو فەرامۆشم بێ
سپیدی کفن باڵاپۆشم بێ
ئەی وەی باڵاپۆشم بێ
بەفر ئەباری بەفر ئەباری بەفر ئەباری لە چیا
چیانشینم ئاوارە و ڕووسیا
ئەی وەی ئاوارە و ڕووسیا
ئەترسم بەختی ناپۆختم وا بێ
میراتی مەجنوون بۆ من جێ مابێ
ئەی وەی بۆ من جێ مابێ
بەفر ئەباری بەفر ئەباری بەفر ئەباری لە چیا
چیانشینم ئاوارە و ڕووسیا
ئەی وەی ئاوارە و ڕووسیا
سەرەڕێ دەگرم ئەحواڵ ئەپرسم
لە بێمەیلییەکەت ئێجگار ئەترسم
ئەی وەی ئێجگار ئەترسم
بەفر ئەباری بەفر ئەباری بەفر ئەباری لە چیا
چیانشینم ئاوارە و ڕووسیا
ئەی وەی ئاوارە و ڕووسیا