دەردت لە گیانم کەوێ بێ تۆ ناسرەوم شەوێ
وەرە ئاوێزانت بم یار کوڵمت دەندووکی کەوێ
نەماوم بۆت نەماوم یار وەرە بینایی چاوم
ئەوە عالەم دەزانێ یار لە عەشقتدا سووتاوم
لەرەی دوو لیمۆەکانت هێمای دوو چاوی جوانت
قژی خاوی پەخشانت یار کوشتمی زەردەی لێوانت
بە سۆزی دڵ دەخوێنم یار دڵان دادەخورپێنم
وەک بولبول وا دەچریکێنم کیژان وە لەنجە دێنم
هەڵپەڕە جوان هەڵپەڕە لەنجەکەت خەمدەرکەرە
دەردت لە ماڵی دنیام یار دڵەکەم پڕ لە کەسەرە