هەر بایکی مەیۆ ئای لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەوم خۆش دەماخ
کزەی دڵ نییە توخوا کزەی کەبابە
کزەی دڵ نییەن ئای کزەی کەبابە
ڕەحمی خەیرت بێ کەم بێوەفا بە
ئیمشەو چەن شەوە توخوا کەژاڵ بێنازە
نە سەدای سەنتور نە چریکەی بازە
کزەی دڵ نییەن توخوا کزەی کەبابە
ڕەحمی خەیرت بێ کەم بێوەفا بە
مەیلت وە کێ دا توخوا بەقات بە کێ بەست
مەیلت وە کێ دا بەقات بە کێ بەست
کێت گرتەن بە یار من بەردای لە دەست
خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم
ئەی بینایی چاوم ڕۆحی ڕەوانم
ئاشقی نەوع مەجنوونم
بەس بە ئاه و ناڵە بم
بولبولم پەروانە نیم
حەز بە سووتانم مەکە
دڵێک بۆ دڵێ نەکزێتەوە
مار با بەو دڵە و بڕزێتەوە