ناسر ڕەزازی

یارشەمام ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
16
گیانە دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە
ئەو گڕووی گرتوویە چی بکەم بێ تۆ ژیر نابێتەوە
بەفری بەفرانبارە بێ بای وادە قەت ناچێتەوە
گیانە بەفری بەفرانبارە بێ بای وادە قەت ناچێتەوە
ئەی خودا کەنگێ عەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە

بۆ تۆ نەماوم نەونەمام یارشەمام یارشەمام یارشەمام
هەر تۆی هێز و پشت و پەنام بۆت نەمام بۆت نەمام یارشەمام
هەر تۆی هیوا و پشت و پەنام بۆت نەمام یارشەمام
نەمام نەمام بۆ تۆ نەمام یارشەمام یارشەمام یارشەمام
هێزم نەما پشتم چەما بووم بە مام بووم بە مام بووم بە مام
هێزم نەما پشتم چەما بووم بە مام بووم بە مام

خۆزگە لە کوێ دەمای دەمام یارشەمام یارشەمام یارشەمام
ژیام ژیام بە توون نەمام بۆت نەمام بۆت نەمام یارشەمام
ژیام ژیام بە توون نەمام یارشەمام بۆت نەمام
ئەوە بیزانە نەونەمام یارشەمام یارشەمام یارشەمام
لە گۆڕیشدا هەر بە تەمام بۆت نەمام بۆت نەمام یارشەمام
لە گۆڕیشدا هەر بە تەمام یارشەمام بۆت نەمام
بەرهەمی ساڵی ١٩٩٨