ئەرێ دیسان باری خەم وەرە نازەنین نیشتووە لە لێوم
ئەرێ دیسان باری خەم گیانە نازەنین نیشتووە لە لێوم
توخوا بەزەییەکت بێ ئەرێ دیدەکەم بەو دڵەی پەشێوم
نازیلێ گڕووم لێ مەگەرە و ناز مەکە و سێوەکەو بگرە
نازەنین گڕووم لێ مەگەرە و ناز مەکە و سێوەکەو بگرە
ئەرێ دیسان هەڵیاندا وەرە نازەنین سێدارە بۆ من
ئەرێ دیسان هەڵیاندا ئەرێ نازەنین سێدارە بۆ من
توخوا یارم نەیفەرموو وەرە دیدەکەم بیبەخشن بە من
نازیلێ گڕووم لێ مەگەرە ناز مەکە و سێوەکەو بگرە
ئەرێ خودا هەڵناگرێ وەرە نازەنین نوقمم کەی لە غەم
توخوا مەیلم بدەیە وەرە دیدەکەم یان زۆر و یان کەم
نازیلێ گڕووم لێ مەگەرە ناز مەکە و سێوەکەو بگرە