ئەردەڵان بەکر

وەبارێ دەبارێ

بە دەنگی: ئەردەڵان بەکر
شێوەزار: سۆرانی
326
وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ

وەبارێ دەبارێ نە قۆخە و نە هەنارێ
قەتارەم پێ دانا دەستم برد بۆ هەنارێ
وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ

وەبارێ دەبارێ بە سوێی مەم دێنە خوارێ
خۆی دەڵێ ماچم کە هەموو دانی ئێوارێ
وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ

وەبارێ دەبارێ دەبا ئاگر ببارێ
ئەگەر خۆشم دەوێ دەبمە چەتر بۆ یارێ
وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ
وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ

هەورامان هەورامان

هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان

هۆرە و سیاچەمانە ناوبانگیان درەخشانە
لە جوانی بێ وێنە بووکی ئەو کوردستانە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان

جوانە بچیە ئەو دەشتە ڕوخسارەگی بەهەشتە
ژین و مێرگ و کانی جێگەی سەیران و گەشتە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان

هەورامان جوانە هەوارگەی عاشقانە
لە جوانی ڕەنگ دەدا هەر وەکوو جێژوانە
هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان
هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان