هەی داد ئەی بێداد هەی دەربەدەر خۆم
باخەوانەکەی باخی بێبەر خۆم
ئای نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
لاوە چادرەکەت دەی چ وادەی شەرمە
ماڵمان ماڵ هاوسێ بەینمان ماڵێکە
ڕۆژێ نەتبینم دەی لێم بە ساڵێکە
ئەرێ نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
چادرەکەت لادە چ وادەی شەرمە
چادرەکەت دانێ دەی چ وادەی شەرمە
وێڵ و ئاوارە و لە خێڵ جێماوم
لە گێژیی دنیای خەما خنکاوم
دەی لە گێژیی دنیای خەما خنکاوم
ئای نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
چادرەکەت دانێ چ وادەی شەرمە
چادرەکەت دانێ دەی چ وادەی شەرمە
فدای چاوت بم چاوڕەشی چاوگەش
بەزەییکو بێ وە من چارەڕەش
توخوا بەزەییکو بێ دەی وە منی چارەڕەش
ئەرێ نەرمە نەرمە گشت گیانو نەرمە
لاوە چادرەکەو دەی چ وادەی شەرمە
دانێ چادرەکەو چ وادەی شەرمە
هەستە بێ بۆ لام وەک جاری جاران
بە کوێریی دوژمن دەی بە دیدەی یاران
کورە وە کوێریی دوژمن دەی بە دیدەی یاران
ئەرێ نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
دانێ چادرەکەو دەی چ وادەی شەرمە
ماڵمان ماڵ هاوسێ بەینمان ماڵێکە
ڕۆژێ نەتبینم دەی لێم وە ساڵێکە
ڕۆژێ نەتبینم دەی لێم بە ساڵێکە
ئەرێ نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
دانێ چادرەکەو دەی چ وادەی شەرمە
*؟
گۆنات گوڵخونچەی دەی تازە کراوەن
ئەرێ نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
دانێ چادرەکەو دەی چ وادەی شەرمە