ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین
هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین
ئەی مانگ ڕەنگزەرد و زەعیف بە ئاسمانەوە
ئێمەش دەربەدەر خوا وەی بە شارانەوە
ئێمەش دەربەدەر ڕەحمان گیان بە شارانەوە
گیانە با بکەین شیوەنێ جەلال گیان
با بکەین شیوەنێ لە داخ باخی عومری بێ سەمەر
دابنیشین دەس بە ئەژنۆ وەک هەتیمی قوڕبەسەر
دابنیشین دەس بە ئەژنۆ وەک هەتیمی بێ پدەر
گیانە هەم لەبەر تۆ بۆنی عەرش و جەمعی ئەفلاک و زەمین
هەم لەبەر تۆ بۆنی عەرش و جەمعی ئەفلاک و زەمین
لێم کەڕەم کەی تاجی وەسڵت خۆش کەوە زام و برین
من نەخۆش و دەردەدارم تۆی دەوابەخش و حەکیم
من نەخۆش و دەردەدارم خالق تۆی دەوابەخش و حەکیم
گیانە خونچە پشکی تۆ بەهارە دڵ لەگەڵ بولبول قەلیل
بولبولی تەبعمان دیسان هاتە زەوق و پێکەنینێ
شادیانی شاهان ئەمڕۆیە وەختی شەربەتخوەری