حەددی جوانی هەتا چەندە
جوانیی تۆ دووسەد ئەوەندە
باڵات بەرزە شۆخ و ڕەندە
چینی زولفت وەک کەمەندە
گەردنکێلەی باڵالەندە
بزەت شایە لێوت قەندە
دەبەر خەندەی لێوت مرم
سیلە لە دوو سێوت گرم
کەنگێ لە باوەشت گرم
بڵێم بەستەی تازە و گەرم
شۆخ و شەنگی ناسک و نەرم
لەسەر تۆیە دەربەدەرم
حەددی جوانی هەتا چەندە
جوانیی تۆ دووسەد ئەوەندە
باڵات بەرزە شۆخ و ڕەندە
چینی زولفت وەک کەمەندە
گەردنکێلەی باڵالەندە
بزەت شایە لێوت قەندە
زولفت خەیاتەی دووکانە
پەرچەمت ڕەشەڕێحانە
دەمت خونچەی بەربەیانە
کوڵمەت گوڵی ئەرخەوانە
لێوت سێوی سەر لکانە
دوورەدەستی باغەوانە
حەددی جوانی هەتا چەندە
جوانیی تۆ دووسەد ئەوەندە
باڵات بەرزە شۆخ و ڕەندە
چینی زولفت وەک کەمەندە
گەردنکێلەی باڵالەندە
بزەت شایە لێوت قەندە
دەمرم دەبەر نازی یارێ
خۆشم دەوێی چاوخومارێ
شەکرت لە لێوان دەبارێ
دەمت گوڵخونچەی بەهارێ
پڕ بە دڵ ئاواتەخوازم
پەچەت لادەی تاقە جارێ
حەددی جوانی هەتا چەندە
جوانیی تۆ دووسەد ئەوەندە
باڵات بەرزە شۆخ و ڕەندە
چینی زولفت وەک کەمەندە
گەردنکێلەی باڵالەندە
بزەت شایە لێوت قەندە