زۆر هەوڵم دا لەبیرت کەم
ناونیشان و ناوم ون کەم
مۆمی سووری ناو پەنجەرەی ماڵی دڵم کوژانەوە
نامەکانتم یەک بە یەکی دا بە دەم با و زریانەوە
زۆر هەوڵم دا لەبیرت کەم
زۆر هەوڵم دا ژیانێکی نوێ دەس پێ بکەم
بەڵام چیتر نایشارمەوە ئەو ڕاستییە
لە یادکردنی تۆ و عیشق ئاسان نییە
چەند دوور بڕۆم تازە ڕۆحم دەرباز نابێ
لە دووریی تۆ ژیان بۆ من زیندانییە
زۆر هەوڵم دا لەبیرت کەم
زۆر هەوڵم دا ژیانێکی نوێ دەس پێ بکەم