دەرون کاروان

دابێنە

بە دەنگی: دەرون کاروان
شێوەزار: سۆرانی
33
شیرین زەبانم شیرینتر لە گیانم
مان و نەمانم بە تۆوە بەندە
مەهێڵە هەمبێ هەر شتێ ناوی خەم بێ
با دووریت کەم بێ هیچ هەر ئەوەندە
وەرە دەستت بێنە تۆزێ بمدوێنە
وەرە بارانی عەشق بە سەرما ببارێنە
واز لە من مەهێنە
دە بێنە دابێنە دابێنە پرچم بە پەنجەت
نا بێ تۆ نابێ نە نابێ نە من ‌هەڵناکەم قەت
من بێ تۆ نیمە تاقەت

لە جەهەننەمیش ئەژیم بە شەرتێ کە ئەتۆی تیا بێت
جا بەهەشتم بۆ چییە گەر باوەشت لە من جیا بێت
ڕوو لە ڕووگەی تۆمە بۆ هەر کوێ بڕۆی دێم
کێ ئەو هەستەم پێ ئەدا کە تۆ دایمە ئەدەی پێم
دە بێنە دابێنەدا بێنە پرچم بە پەنجەت
نا بێ تۆ نابێ نە نابێ نە من ‌هەڵناکەم قەت
من بێ تۆ نیمە تاقەت
شیرین زەبانم شیرینتر لە گیانم
مان و نەمانم بە تۆوە بەندە
مەهێڵە هەمبێ هەر شتێ ناوی خەم بێ
با دووریت کەم بێ هیچ هەر ئەوەندە
وەرە دەستت بێنە تۆزێ بمدوێنە
وەرە بارانی عەشق بە سەرما ببارێنە
واز لە من مەهێنە