سەلاح داودە

ئەجەل هات و - قەتار

بە دەنگی: سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
11
ئاخ ئاخ بێوەفا
ئەجەل هات و تۆیش مردی
چەنێ ڕەنجم دا
ئەجەل هات و ئەتۆیش مردی
چەنێ ڕەنجم دا
چەنێک ڕەنجم دا بای شەماڵ بردی

ئەجەل بووە ڕفت و باراناو چەند دەفتەری ژینی دڕیم
تا دوێنێ گوڵخونچە بووم ئەمڕۆ بە ناهەق من هەڵوەریم
ئاخ بێوەفا

ئەمان ئەمان
دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی پڕ خەوتەوە
وەک غەمی زولفانت ئەزیزم چوو بە ڕوودا کەوتەوە

من لە شیوەن شێوەی لەیلا یار لە سەیر و سەودایی خۆی
لەم سەودای بازاڕی گەرما بەجێمی هێشت و یار ڕۆی
ئاخ ئاخ نەمێنم

من لە شیوەن شێوەی لەیلا یار لە سەیر و سەودایی خۆی
لەم سەودای بازاڕی گەرما یار بەجێمی هێشت و ڕۆیی
ئاخ ئامان ئامان

ئەمان ئەمان
گەر نەبێ لە تەعنەی ناکەس
گەر تەعنەی ناکەس نەبێ
ڕووت و قووت و ڕووسیا
خۆم لە خوم ئەگرم تاکو ماوم لە دونیا
ئاخ ئاخ ئەی هاوار
ئاخ ئاخ ئاخ یەکجار نەمێنم

ئەمان ئەمان
شەرتە لەم ڕووەوە تاکو ماوم
بە ناڵە و گریان و شین
سەرتاپایش خۆم لە خوم ئەگرم
تا سەر ئەنێمە سنگ سەرین
ئاخ ئەی هاوار