سەنا بەرزەنجی

ڕاز

بە دەنگی: سەنا بەرزەنجی
شێوەزار: سۆرانی
496
گەر لە ئەوینی تۆ مردم
لە شاری دڵتا بمنێژە
بە سەر جەستەی ڕووخاومدا
خاکی ئەم دونیا مەڕێژە

چاوەکانت بسپێرە پێم
با لەگەڵ خۆم بیبەم بۆ گۆڕ
با ئەوینی ئەم دوودڵە
ببێ بە ڕازی سەر بە مۆر

تۆ مەمی عاشق لە زیندان
من زینی مردوو لە جێ ژوان
ئەم چیرۆکی دڵدارییە
زیندوو ئەهێڵنەوە یادمان

چاوەکانت بسپێرە پێم
با لەگەڵ خۆم بیبەم بۆ گۆڕ
با ئەوینی ئەم دوودڵە
ببێ بە ڕازی سەر بە مۆر

بیرم تەنها هەر لای تۆیە
مێشک و دڵ پڕ یادی تۆیە
لە خۆشی و سەخی ژیانا
پەنام هەر ئامێزی تۆیە

چاوەکانت بسپێرە پێم
با لەگەڵ خۆ بیبەم بۆ گۆڕ
با ئەوینی ئەم دوودڵە
ببێ بە ڕازی سەر بە مۆر