هەڵز و بیزای نسێیان کارگ و کوڕادەی لاپاڵی
لە قریوەی شوان و بێری دەی لە دەنگی مەڕ و ماڵی
پۆل بە پۆل دێنە خوارێ بێریی برایم جەلالی
شوان لە دوای مەڕی دەڕوا دەی خۆش لێ دەدا شمشاڵی
هەی وەێ دێم دێم دێم و قەولم پێ داوە
وەی لە چاوی بەد با بە دوور بی دەی شلکە ڕیحانەی ساوا
بەم نوێژی نیوەڕۆیە مەڕ دێتە خوار بۆ بێرێ
شوان لە دوای مەڕی دەڕوا دەی خۆش لێ دەدا بلوێرێ
هەرسێکیان شەنگەبێرین خات و گوڵێ و خانزێڕێ
کیژ و کوڕ بە سۆرانی تێکڕا دەیکەن هاوێرێ
هەی وەی دێم دێم دێم و ناگەڕێمەوە
بە تفەنگی بڕنوو لێم دەن من لە خاڵی ناگوێزمەوە
وەی بە تفەنگی بڕنوو لێم دەن دەی لە خاڵی ناگوێزمەوە