تاهیر حوسێنی

بای شەماڵ

بە دەنگی: تاهیر حوسێنی
شێوەزار: سۆرانی
65
یا خوا هەڵکا بای شەماڵێ
بێت و ئەو هەورەی ڕاماڵێ
با دەرکەوێ وردەخاڵی
سەد بریا یار لێرە بووایێ
با دەرکەوێ وردەخاڵی
سەد خۆزگە یار لێرە بووایێ

ڕەبی قازی ماڵت ئاوا
ئیبنوحەجەرت داناوە
فتوای ماچی ئەو گوڵەت داوە
سەد خۆزگە ئەو قسەی ڕاست بایە
فتوای ماچی ئەو گوڵەت داوە
سەد بریا ئەو قسەی ڕاست بایە

خودا هەڵکەی بارانێ بارانێ
شەوکزەی شەماڵ بێ بە شەو
بیدا لە زولفی یارم هەی یارم
وەی بەشکەم ڕاپەڕێ لە خەو
دەی بەڵکوو ڕاپەڕێ لە خەو
دێم دێم وەڵا بۆت دێمە ژوانێ
دەی ئەگەر عالەم پێ بزانێ
بۆ بەزمی فاتمە سوڵتانێ

دڵی من دەکا جۆلانێ جۆلانێ
بۆ بەزمی فاتمە سوڵتانێ
خەمی دایک و بابم نییە
وەی لێم بەجێ ماوە جوانێ
دەی لێم بەجێ ماوە جوانێ
دێم دێم بە خودا بۆی دێمە ژوانێ
دەی ئەگەر عالەم پێ بزانێ
بۆ بەزمی فاتمە سوڵتانێ