خەبەر ڕۆیوە بۆ خزمانم
ئاورێک بەربووە لە خەرمانم
شێواوە دەری بابانم
یەکیان نەما بۆ دەرمانم
سەیزادە دوعام لێ دەکا
ئای بریندارم دەرمانم کە
یان ئەسیری پابەندانم کە
وێڵی کوێستانی بێستوونم
عاشقی گەنجی فەرەیدونم
لە نێو عاشقاندا مەجنوونم
سەیزادە دوعام لێ دەکا
ئای بریندارم دەرمانم کە
جا ئەسیری پابەندانم کە
ڕەبی قازی ماڵت ئاوا
ئینبوحەجەرت ڕۆناوە
فتوای ماچی ئەو گوڵەت داوە
بە یەکم و قەولم پێ داوە
سەیزادە دوعام لێ دەکا
ئای بریندارم دەرمانم کە
شەڕابی دەستی فاتم ناو
بۆم بکەن لە شووشەیێک گوڵاو
زەهری مار بێ دەیخۆم وەک ئاو
سەیزادە دوعام لێ دەکا
ئای بریندارم دەرمانم کە
لە نێوانی هەولێر و کۆ
ساعەت لایدا لە هەشت و نۆ
بەندەی خودامە یەخسیری تۆ
ئەو نامەردە نەیکوت مەڕۆ
سەیزادە دوعام لێ دەکا
ئای بریندارم دەرمانم کە
شەڕە لە بناری گێژۆکێ
گوللەم دیتییە وەک نۆکێ
با بمکوژن لەسەر فاتمۆکێ
سەیزادە دوعام لێ دەکا
ئای بریندارم دەرمانم کە
یا ئەسیری پابەندانم کە