لەیلا فەریقی

دووری تۆ

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
357
گوڵم تا دوور لە تۆ بم
گوڵ، لەبەر چاوم وەکوو خارە!
دڵم دەریای خەم و ماتەم
ژیانم وەک ژەهری مارە
سەرم کاروانسەرای مەینەت
ژیانم دەیری تەنیایی
شەماڵی بەربەیانم هەر
هەناسەی سەردی بیمارە

لە ئاسمانی ژیانم قەت
نەماوە مانگ و ئەستێرە
بە ڕۆژ لێم ون بووە، ڕۆجیار
وەکوو تاریکە شەو تارە
نییە غەیر باسی خەم بۆ من
لە بەزمی دڵ لەوێ و لێرە
هەواڵی کونجی تەنیاییم
خەیاڵێکی خەفەت بارە
خەریک بوو نوقمی گرداوی
نەمان بم نەمەزانی بۆ
کە تۆ هاتی ئەوە دەرکەوت
ئەوینی تۆ سەبەبکارە
گوڵم تا دوور لە تۆ بم
گوڵ، لەبەر چاوم وەکوو خارە!
دڵم دەریای خەم و ماتەم
ژیانم وەک ژەهری مارە
سەرم کاروانسەرای مەینەت
ژیانم دەیری تەنیایی
شەماڵی بەربەیانم هەر
هەناسەی سەردی بیمارە