یەدوڵا محەمەدی

گیان و گیان

بە دەنگی: یەدوڵا محەمەدی
شێوەزار: سۆرانی
58
شەرتە مەیلەکەت قەت نەینم لە دڵ
مەگەر ئەو ڕۆژەی گیان و گیان و گیان هەی بمنێنە ژێر گڵ
ئاخ وەی بمنێنە ژێر گڵ

حاشا لەو یارەی قەوڵی بە دڵ بێ
شەو پڕ لە باس و گیان و گیان و گیان هەی بەیان بێدەنگ بێ
ئاخ وەی بەیان بێدەنگ بێ

حاشا لەو کەسەی چەن کەس بناسێ
گیرووەی شەخسێ وەک گیان و گیان و گیان هەی حەزرەت عەباس بێ
ئاخ وەی حەزرەت عەباس بێ

دەبێت وەک مەجنوون لەیلای خۆش ببێت
وەکوو هەرزەکار گیان و گیان و گیان ئاخ هەزاری بێت
ئاخ وەی هەزار یاری بێت

شەرتە مەیلەکەت قەت نەینم لە دڵ
مەگەر ئەو ڕۆژەی گیان و گیان و گیان هەی بمنێنە ژێر گڵ
ئاخ وەی بمنێنە ژێر گڵ

خۆ تۆ خۆت فەرمووت من بێوەفا نیم
بێوەفاییەکەت گیان و گیان و گیان هەی بە چاوی خۆم دیم
ئاخ وەی بە چاوی خۆم دیم

قیبلەی حاجییەگان بە لای شامەوە
قیبلەی من خۆتی گیان و گیان و گیان وەی های بە لامەوە
ئاخ وەی های بە لامەوە
گیان تۆ های بە لامەوە