حشمەت لوڕنژاد

جەژنی دڵداری

بە دەنگی: حشمەت لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
33
ئەزیزان وەرن جەژنی دڵدارییە
کاتی سرور و موسمی یارییە
بەزمی نشات و شادییە سەیرانە
زاوا ئمشەو بووکی لە لا مێوانە
شەوی وەفادارییە
گۆنای بۆ گوڵنارییە
دو زولفی ڕەشمارییە
ڕوومەتی گوڵنارییە

بەزمی نشات و شادییە سەیرانە
زاوا ئمشەو بووکی لە لا مێوانە
پەیوەندی دڵدارانە
دوایی ڕۆژی هیجرانە
هەڵپەڕکێ و گەڕیانە
گوڵی هیوا بارانە