سەلاح نەجمەدین

دێوانەم

بە دەنگی: سەلاح نەجمەدین
شێوەزار: سۆرانی
11
دێوانەم دێوانەم بە دوای خێڵم
کەس نییە لە من بپرسێ بڵێ بە دوای کێ وێڵم

وەکوو لە من قەوماوە یاخوا لە کەس نەقەومێ
دایک و باوکی لە لایە دوورن وڵامیان دەمێ
دێوانەم دێوانەم بە دوای خێڵم
کەس نییە لە من بپرسێ بڵێ بە دوای کێ وێڵم

سڵاو لە بەژنی باریک بینایی هەردوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و ئەسیر کراوم
دێوانەم دێوانەم بە دوای خێڵم
کەس نییە لە من بپرسێ بڵێ بە دوای کێ وێڵم