نیگاکانم سۆماییان داهاتووە
ڕووە و ڕێگای ئاڵی بەیان لە ڕێیە
چاوی ماندووی چاوەڕوانی
گەلێک فرمێسکی تیایا تێزاوە
فەرهاد هۆ فەرهاد قوڵینگەکەت بۆچ هێنا
بۆ شیرین دوایین وەرزی قوڵنگوەشاندن
هەناسەم ئەڕژێتە سەرڕووی کێوی بێستوون
فەرهاد هۆ فەرهاد قوڵینگەکەت بۆچ هێنا
وێنەکانم وەک ڕووباری چاوەکانت
لە خەوی غەم خۆشەویستی تیایە
وێنەکانت کانی ئاوی تازە تەقیون
ڕوو ئەکەنە ڕووبارە تاق و مەنگەکان
فەرهاد هۆ فەرهاد قوڵینگەکەت بۆچ هێنا
بۆ شیرین دوایین وەرزی قوڵنگوەشاندن
هەناسەم ئەڕژێتە سەرڕووی کێوی بێستوون
فەرهاد هۆ فەرهاد قوڵینگەکەت بۆچ هێنا