هێدی هێدی ڕۆژانی من تێئەپەڕن
هەر ساتێکیش لە ناو دڵی تەنگی منا
سەد ئەوەندە بۆ کڵۆڵیی خۆشەویستی
گەورە ئەبن
خەونەکانی ئەم ژیانە هەڵئەوەرنz
بەڵام ناچار بێدەنگ ئەبم
کەسێ نییە گوێ لە ڕازی
پڕ سوێم بگرێ
من *؟ فرمێسک ئەڕێژم
فرمێسک هەر هاوڕێمە
دڵنەواییمە تا *؟
لە ناو *؟ سوکنایی خۆی ئەبینێ
ئەی ساعەتی ڕۆژگاری ژین
تێپەڕە من هەرگیز خەفەت بۆ تۆ ناخۆم
بڕۆ ون بە ئەی تارمایی بەد و بێفەڕ
من ئازاری خۆشەویستی ئەلاوێنم
بەڵام با ئەو کاتە بمرم
کە ئەوین و خۆشەویستی
لە ئامێزی تەمەن ئەگرم