ئێوارەیە و دڵم بووەتە دوورگەی خەم و تەنهایی ئامێز گرتووە
ئێوارەیە و ئاهەنگی گەڵاڕێزانی یادەکانمان هەور ئاسمانی گرتووە
ئازار سەرچۆپی گرتووە
تۆش ئەی فریشتەی جوانی لێم بێ ئاگایت و نازانی
ئەی نازانی
بە بێدەنگی خۆشم ویستی دڵی شێتم
وەک خواوەندێک ئەیپەرستی
تۆ نازانی
بە بێدەنگی خۆشم ویستی دڵی شێتم
وەک خواوەندێک ئەمپەرەستی
بەڵام گیانە کە ئەتبینم گوڵی شادیت گەشاوەیە
بەڵام گیانە کە ئەتبینم بزەی لێوت ڕازاوەیە
ئەوسا ئیدی خۆشەویستیت ئازارم بیر ئەباتەوە
وەک بارانێ خەمەکانم ئەشواتەوە
ئێوارەیە و دڵم بووەتە دوورگەی خەم و تەنهایی ئامێز گرتووە